نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دابەزی
کوردسات نیوز
٢٢ی نیسانی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٢٢ی نیسانی ٢٠٢١
"رۆژێكی تەواو بەبێ بازاڕكردن"، دروشمێك كە دەسەڵاتەكەی ئەردۆغانی هێناوەتە لەرزین، دوای دوو هەفتە لە دەستگیركردنی ئیمام ئۆغڵۆ، توركیا ئارامی لەدەستداوە.
ناڕەزاییەكان لەناوخۆی توركیا سەردەكێشن بۆ ئیفلیجكردنی كەرتی ئابوری، حكومەتیش جەهەپە تۆمەتبار دەكات بە تێكدانی ئابوری سەربەخۆ و تیرۆری بازاڕ.
دوای دوو هەفتە لە دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ، جەهەپە بەردەوامە لە نیشاندانی ناڕەزایی و رێكخستنی گردبونەوە جەماوەرییەكان لە ئەنكەرە و شارەكانی تری توركیا، جەهەپە لە نوێترین هەڵوێستیدا داوای بایكۆتی ئەو كاڵا و خزمەتگوزارییانە دەكات كە پێدەچێت پەیوەندییان بە حكومەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاوە هەبێت.
بانگەوازەكەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكەی توركیا بۆ ئەوەبوو، كە بایكۆتی بازاڕكردن بكرێت بە دروشمی رۆژێكی تەواو بەبێ بازاڕكردن.
ئەو دروشمە بۆ دەسەڵاتەكەی ئەردۆغان هێندەی تیرۆر مەترسی خستووەتە دڵی حكومەتەكەیەوە، بەهۆی ئەوەی چەند ساڵێكە هەڵاوسان و لەدەستدانی بەهای دراوەكەی، بەرۆكی گرتووە و ئابوریەكەی لەرزۆك كردووە.
بانگەوازەكەی جەهەپە پێشوازییەكی گەورەی لێكراو هەڵمەتی داخستنی دوكان و بازاڕەكانی بەدوای خۆیدا هێنا، وەك هاوسۆزییەك دژ بە دەستگیركردنی ئیمامئۆغڵو.
هەرزوو حكومەتی توركیاش داواكارییەكەی جەهەپەی بۆ بایكۆتی بازاڕ ئیدانە كرد و بە هەوڵێك بۆ تێكدانی ئابوری وەسفی كرد.
هاوکات عومەر پۆڵات وەزیری بازرگانی توركیاش رایگەیاند، داواكردنی بایكۆت مەترسی لەسەر سەقامگیری ئابوری دروستدەكات، لەگەڵ ئەوەشدا چەند وەزیر و كەسایەتییەكی ناودار كە پشتیوانی حكومەتی توركیا دەكەن، بە دروشمی "بایكۆت نییە، بەڵكو زیانێكی نیشتمانییە" بە هاشتاگ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵمەتێكیان لە دژی هەنگاوەكەی جەهەپە دەستپێكرد.
رەمەزان بینگۆڵ سەرۆكی كۆمەڵەی چێشتخانە و گەشتوگوزاری توركیاش رایگەیاند، داوای بایكۆت رەنگە براندە ناوخۆییەكان و بزنسە بچوكەكانی توركیا بكەوێتە رەوشێكی سەختەوە و بەتوندی دەكرێنە ئامانج.
داواكاری گشتی توركیاش دەستی بە لێكۆڵینەوە لەو كەسانە كردووە، كە بانگەوازی بایكۆتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستپێكردووە و بە پێشێلكردنی یاساكانی وڵات و و هاندان بۆ دوژمنایەتی وەسفیكردووە.
عومەر یەرلیكا وەزیری ناوخۆی توركیاش وتی، بانگەوازەكەی جەهەپە بۆ تێكدانی سەربەخۆیی ئابوریی توركیایە، تیرۆركردن و كوشتنی ئابوریی نیشتمانییە، بچووكردنەوە و كەمكردنەوەی نانی خەڵكییە، هەوڵی كودەتایەكە بۆ سەر ئابوری.
وتیشی، ناتوانرێت بە هەڕەشە و پەنچە راوەشاندن و بانگەوازی شەقام و بایكۆت وا لە توركیا بكرێت بچەمێتەوە و مل كەچ بكات.
دەستەی خاڵە سنورییەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، داهاتی خاڵە سنورییەكان لە ماوەی دوو مانگدا 400 ملیار دیناری تێپەڕاندووە.
عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی خاڵە سنورییەكانی عیراق رایگەیاند، دەستەكە توانیویەتی سەرجەم خاڵە سنورییە وشكانی و ئاوی و ئاسمانییەكان بەیەكەوە ببەستێتەوە بە یەك ناوەندەوە.
دەشڵێت، بەو شێوەیە دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی چاودێری خاڵە سنورییەكان بكرێت و ئەنجامی پشكنینی كاڵاكانیش وردبینی بۆ دەكرێتەوە.
وتیشی، ئاماری مانگی یەك و دووی ئەمساڵ دەریدەخات داهاتی خاڵە سنورییەكان 400 ملیار دیناری تێپەڕانردووە و هەوڵی زیادكردنی داهاتیش دەدەن لە چوارچێوەی پلانێكی ستراتیژیدا.
لە پشووی رۆژانی نەورۆزدا ژمارەیەكی زۆری گەشتیار رویان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران كردوە و لێپرسراوێكیش دەڵێت، تەنها لە مەرزی باشماخەوە زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار چوونەتە پارێزگای سنە.
مەنسور مێهرزاد بەڕێوەبەری گەشتیاریی و كاری دەستیی پارێزگای سنە رایگەیاند، تەنها لە پشوەكانی نەورۆز و لە ماوەی 12 رۆژدا، 22 هەزار و 486 كەس لە هەرێمی كوردستان و شارەكانی عیراقەوە لە رێگەی مەرزی باشماخەوە رویان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و شارەكانی ئێران كردوە.
بە وتەی مێهرزاد هاتنی گەشتیاران لە رێگەی مەرزی باشماخەوە بە رێژەی 38% بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیكردوە و ئەوەش ئاماژەیەكە بۆئەوەی لە ئەمساڵدا ژمارەی گەشتیاران بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان و شارەكانی ئێران بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.