کۆمپانیای دانەغاز لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە  کۆمپانیای (بیرڵ پترۆلیۆم) کە دانە غاز بەشێکە تێیدا ١٥١ ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەرگرتۆتەوە و ھێشتا ٤٢ ملیۆن دۆلار قەرزی لای حکومەتە و تەواو چاوەروانە  تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو پارەیە وەربگرێتەوەو  گەشبینی خۆشی دەربڕیوە بۆ وەگرتنەوەی قەرزەکانی لە حکومەتی ھەرێم بەتایبەت دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت،  کۆمپانیای دانەغاز  کۆمپانیایەکی ئیماراتیە و لەھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان لەبواری ووزە دەکات، بەپێی رێکەوتنێکیشی لەگەڵ ھەرێم لەساڵی ٢٠٠٧ بەرھەمھێنانی لەغازی سروشتی لەھەرێم دەستپێکردوە.