نرخی نەوت  لە بازاڕەکانی جیهان بۆ هەر بەرمیلێک 4 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک خاوی برینت لەبازاڕەکانی جیهان بەراورد بە دوێنێ 4 دۆلار دابەزی و بۆ هەر بەرمیلێک بە 74 دۆلار 40 سەنات مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس، بە 70 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ هەینی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 78 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.