دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە، بە کاریگەری زیادبوونی ناکۆکییەکانی نێوان روسیا و ناتۆ، و دروستبوونی مەترسی لەسەر وزەی جیھان، نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لەماوەی حەوت ساڵی رابردودا و ٩٩ دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام بە کردنەوەی بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا نرخی نەوت جارێکی تر دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەڵام ئەمرۆ جارێکی تر بە کردنەوەی بازارەکانی ئاسیا  نرخی نەوتی برنت بۆ ٩٦ دۆلار و ٧٠ سەنت و نەوتی تەکساسیش بۆ ٩١ دۆلار و ٧٨ سەنت بەرزبۆوە. 

چاودێرانی رەوشی بازاڕی نەوت رایانگەیاندووە، ئەگەر گرژییەکان لەسەر سنووری ئۆکراینا تەشەنەبستێنێت، نرخی نەوت دەگاتە ١٠٥ بۆ١١٠ دۆلار، تاکە بەربەستیش لەبەردەم بەرز نەبوونەوەی نرخی نەوت، گەڕانەوەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەی ئێرانە بۆ ناو بازاڕەکانی جیھان.