ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان، ٤٦ سەنت لە بەھاکەی لە دەستدا و لە ٩١ دۆلارەوە بۆ ٩٠ دۆلار و ٧٠ سەنت دابەزی، ھاوکات نرخی گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خاوی خۆرئاوای تێکساس، ٤١ سەنت کەمیکرد و بۆ ٨٩ دۆلار و ٧٨ سەنت دابەزی.


لە سەرەتای ئەم مانگەوە بازاڕی نەوت لە جیھاندا ناجێگیرە، بەجۆرێک نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەی ٧ ساڵی رابردوودا بەرز بووەوە و گەیشتە نزیکەی ٩٥ دۆلار.


دابەزینی نرخی نەوتی خاوی برێنتیش بۆ خوار ٩١ دۆلار، بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە بارەی رەوشی ئۆکراین و ئەگەری رێککەوتنی وڵاتانی ئەندامی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، دەگەڕێتەوە.