بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی وزە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٢ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە و نزیکەی دوو دۆلار نرخەکەی دابەزی.
ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٩١ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.


ڕۆژی دووشەممەی رابردوو، بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠١٤وە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٩٦ دۆلار.


لە ئێستاشدا بەھۆی ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە ئەگەری زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەکەن، کاریگەریی لەسەر نزمبوونەوەی نرخی نەوت کردووە، چونکە ئەگەری گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕی وزە زیاتر بووە.