بە گوێرەی داتاو زانیارییەکانی بازاڕی وزەی جیھان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت، بە ٩١ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٩٠ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی ئاداری داھاتوودا، بڕی بەرھەمھێنانی نەوتی خاوی وڵاتەکەی بەرز دەبێتەوە بۆ  چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

کەریم حەتاب بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامی بوونی وەدیھێنانی ھاوسەنگی خواست و خستنەڕوودا بۆ ماوەی داھاتوو، ھەناردەی نەوتی خاو ڕوو لە زیادبوون دەکات.
بە گوێرەی بڕیاری ڕێکخراوی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە، ڕۆژانە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل زیاتر ھەناردەی بازاڕی وزەی جیھانی دەکرێت.