سەرکەوت زەکی: سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەھێنین و رێڕەوی حکومڕانی راستدەکەینەوە

3کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی رایدەگەیەنێت، یەکێتی ئامادەباشی تەواوی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە رێڕەوی حکومڕانی لە کوردستان راستبکەنەوە.

سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لەگەڵ زوبێر عوسمان و دلێر ماوەتی و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستن، سەردانی ھەردوو بازنەی دوکان و پیرەمەگرونی کرد و لەلایەن عەبدوڵا کانی بەردینی لێپرسراوی بازنەی دوکان و ئازاد مستەفا لێپرسراوی بازنەی پیرەمەگرون و ئەندامانی ھەردوو بازنەوە بەگەرمی پێشوازیکران.

لە سەردانەکەدا سەرکەوت زەکی وێڕایی دەستخۆشی و پێزانین بۆ ئەندامانت بازنەکان، لەوتەیەکدا باسی لە بەرنامەی یەکێتی بۆ ھەڵبژاردن کرد و رایگەیاند، یەکێتی ئامادەباشی تەواوی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە، کە بریارە لە ٢٠ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، ئامانجیان بەدەستھێنانەوەی متمانەی خەڵک و سەرکەوتنی گەورەیە، بۆیە لەو رێگەیەوە ڕێڕەوی حکومڕانی لە کوردستان راستبکەنەوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، "لایەنێک دەستی بەسەر تەواوی جومگە سەرەکییەکاندا گرتووە و تەواوی دەسەڵاتەکانی بۆ تاقمێک قۆرخکردووە، ئەو لایەنەش پارتییە و ئەوان بەدەنگی خەڵک وەڵامیان دەدەنەوە کە چیتر حکومی قۆرخکاری و خۆسەپێن قبوڵکراو نییە و دەیانەوێت لە داھاتوودا حکومەتێکی خزمەتگوزار بھێنینە کایەوە کە حکومەتی ھەموو خەڵک بێت و کۆتایی بەو نەھامەتیانە بھێنن کە ئێستا ل
ە سایەی ئەم حکومەتە نادادپەروەرەوە بەرۆکی میللەتی گرتووە".

ھەر لەکۆبوونەوەکاندا جەخت لەسەر ئەو رێنماییە کردەوە، کە بۆ بازنەکان دێتەخوارەوە تابانگەشەیەکی ئارام و شارستانیانە بەرێوەبەرن.