د.عیزەت سابیر: حکومەتی ھەرێم لەڕێگەی ھەژماری منەوە بەمەبەست موچە دابەشناکات

2کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر موچە بەبانکی بکرێت فەرمانبەران بۆ ھەمیشە موچەکانیان پارێزراو دەبێت

د.عیزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەرنامەی " پانۆراما"ـی کوردسات نیوزدا رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم لەڕێگەی "ھەژماری منەوە" مووچەی فەرمانبەران بە مەبەست و بۆ بەرژەوەندی تایبەت دوادەخات و دابەشی ناکات، بەڵام ئەگەر موچە بە بانکی بکرێت بۆ ھەمیشە موچەکانیان پارێزراو دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی ھەرێم لەڕێگەی ھەژماری منەوە قەرزەکانی سەر فەرمانبەران وەردەگرێتەوە.

وتیشی، ھەوڵی جددی ھەیە بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا لقی بانکەکانی رەشید و رافیدەین لە سلێمانی و دواتر لە ھەولێر و دھۆک بکرێنەوە، بۆ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆران.