بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بڵێسە جەبار فەرمان دەکات

6کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچیدوایی"تەلیعە فەرمان"خوشکی کاک جەبار فەرمان پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات و دەڵێت، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ...

بەڕێزان بنەماڵەی تێکۆشەر و شەھیدی سەرکردە کاک جەبار فەرمان 
خوشکی بەڕێزم ھەڤاڵ بڵێسە جەبار فەرمان 

بۆ کۆچی دوایی خاتوو (تەلیعە فەرمان) خوشکی کاک جەبار فەرمان، دایکی شەھید سیامەند و پوری بەڕێزتان، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان