راپرسیەک: ئاستی جەماوەری حەماس لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا دابەزیووە

4کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
لاوان
بەگوێرەی راپرسیەکی ناوەندی فەڵەستینی بۆ سیاسەت و راپرسی، ئاستی جەماوەری حەماس لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا دابەزیووە و زۆرینەی ھاوڵاتیان پێیانوایە، ھێرشەکەی ٧ـی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ھەڵە بووە.

ناوەندی فەڵەستینی بۆ لێکۆڵینەوە لە سیاسەت و راپرسی، راپرسییەکی لەسەر ئاستی جەماوەری حەماس لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا ئەنجامدا و بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکەش، ئاستی جەماوەری حەماس لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا دوای ھێرشەکەی ٧ـی ئۆکتۆبەر بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیووە.

راپرسییەکە ئاشکرایکردووە، زۆرینەی ھاوڵاتیانی مەدەنی کەرتی غەززە رایانوایە ھێرشەکەی ٧ـی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ھەڵەبووە و بەھۆیەوە کوژرانی زیاتر لە ٤١ ھەزار ھاوڵاتی فەڵەستینی و برینداربوونی دەیان ھەزاری دیکەی لێکەوتووەتەوە.

ئەوەشھاتووە، راپرسیەکە دەریخستووە رێژەی پەسەندکردنی حکومڕانی حەماس لە کەرتی غەززە کەمبووەتەوە و ھاوڵاتییان دوای کۆتاییھاتنی قۆناغی شەڕ حکومڕانیکردنی فەڵەستینیان پێ پەسەندترە نەک حەماس.