لوبنان ئامێرەکانی پەیجەر و واکی تاکی لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی رەفیق حەریری قەدەغەکرد

3کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
لاوان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان، ھەریەک لە ئامێرەکانی پەیوەندی " پەیجەر و واکی تاکی" لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی رەفیق حەریری بەیروت قەدەغەکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان لە گشتاندنێکدا، کۆمپانیاکانی ھێڵی ئاسمانی فڕۆکەخانەی رەفیق حەریری لە بەیروت ئاگادارکردوەتەوە، لەکاتی گەشتەکانیاندا، ھەڵگرتنی ھەریەک لە ئامێرەکانی پەیوەندی " پەیجەر و واکی تاکی" لە گەشتیاران قەدەغەبکەن و رێنماییان بکەن، ئەو ئامێرانە رادەستی ھێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەکە بکەن.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردودا لە ھێرشێکی ئەلیکترۆنیدا بۆ سەر لوبنان، ئامێرەکانی پەیوەندی پەیجەر و واکی تاکی لەو وڵاتە کرانە ئامانج و تەقێنرانەوە و بەھۆیانەوە دەیان کەس کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەیان ئەندامی حزبوڵانی لوبنانن.