کۆمپانیایەکی بولگاری ئامێرەکانی پەیجەری لە ھەنگاریا بۆ حزبوڵا کڕیوە

3کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
یەحیا
حزبوڵای لوبنان بە بەھای زیاتر لە یەک ملیار یۆرۆ ئامێرەکانی پەیجەری لەڕێی کۆمپانیایەکی بولگارییەوە لە ھەنگاریا کڕیوە.

کەناڵی بی تی ڤی بولگاری بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی لوبنان بڵاویکردەوە، بڕی یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار یۆرۆ بەو وڵاتەدا تێپەڕیوە بۆ کڕینی ئامێرەکانی پەیجەر بۆ حزبوڵای لوبنانی.

کەناڵەکە دەشڵێت، کۆمپانیای نۆرتا گڵۆباڵ کە بنکەکەی لە پایتەختی بولگاریایە، ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی ئامێرەکانی پەیجەر بە گروپی حزبوڵای لوبنانی کردووە.

لە چەند رۆژی رابردوا ئیسرائیل لە رێگەی ئامێرەکانی پەیجەر و واکی تاکی چەند ھێرشێکی ئەلیکترۆنی بۆ سەر لوبنان ئەنجامداو بەھۆیانەوە دەیان کەس کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەیان ئەندامی حزبوڵانی لوبنانی بوون.