بەپێی راپرسیەكان هاریس دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا
کەژان
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٨٦
لەگەڵ نزیكبونەوەی كێبڕكێی گەیشتن بە كۆشكی سپی، راپرسیەكان دەریدەخەن هاریس چانسی بوونی بەسەرۆكی ئەمریكا زیاترە، ئەوەش بۆ مێژووی ئەو وڵاتە نامۆ نییە كە جێگیری سەرۆك ببێتە سەرۆكی داهاتوی ئەو وڵاتە.
لە شەستەمین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە مێژووی ئەمریكادا، دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان رووبەرووی كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتەكان دەبێتەوە. هاریس جگە لە هەوڵەكانی بۆ ئەوەی ببێتە یەكەم ژن كە سەرۆكایەتی ئەمریكا بكات، هەروەها هەوڵیشدەدات ناوی بچێتە لیستی ئەو سیاسەتمەدارانەی وڵاتەكەی كە پێش ئەوەی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەدەستبهێنن پۆستی جێگری سەرۆكی ئەو وڵاتەیان بەدەستەوە بووە.
پێشتریش چەندین كەس بونەتە سەرۆكی ئەمریكا كە پێشتر جێگری سەرۆك بوون، ئەوانیش ئەمانە بوون.
تۆماس جێفرسۆن لە ساڵی ١٧٩٦ پۆستی سەرۆكایەتی بەدەستهێنا بوە سێەمین سەرۆك.
دوای ئەویش، مارتن ڤان بورین، ساڵی ١٨٣٦ پۆستی سەرۆكایەتی بەدەستهێنا كە خۆی جێگری ئەندرۆ جاكسۆن بوو.
جۆن تایلەر، یەكێكی دیكەیە لەو سەرۆكانەی ئەمریكا كە لە جێگیریەوە ئەو پۆستەی وەرگرت و بووە دەیەمین سەرۆكی ئەمریكا.
میلارد فیلمۆر كە جێگیری زاكاری تایلۆر سەرۆكی ئەمریكا بوو، لە ساڵی ١٨٥٠دا، بەهۆی ئەوەی زاكاری تووشی نەخۆشی بوو، كۆچی دوایكرد، سەرۆكایەتی وڵاتەكەی گرتەدەست.
هەروەها ئەندرۆ جۆنسۆن كە جێگری ئەبراهام لینكۆڵن بوو، دوای تیرۆركردنی لینكۆڵن لە ساڵی ١٨٦٥ بوو بە سەرۆكی ئەمریكا.
چێستەر ئارسەر لە ساڵی ١٨٨١ دوای تیرۆكردنی جەیمس گارفیڵی سەرۆكی ئەمریكا پۆستی سەرۆكایەتی بۆ مایەوە.
ساڵی ١٩٩٠ تیۆدۆر رۆزڤێڵت بووە جێگری سەرۆك، دوای ماوەیەكی كەم بەهۆی تیرۆركردنی ویلیام مەكینلیەوە بووە سەرۆكی ئەمریكا.
هەروەها لەگەڵ مردنی هاردینگ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە ساڵی ١٩٢٣داكالڤین كولیجی پۆستی سەرۆكی ئەمریكا گرتە دەست.
لە ساڵی ١٩٤٥دا، بەهۆی كۆچی دوایی فرانكلین رۆزڤێڵت سەرۆكی ئەمریكا، سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە چووە دەستی هاری ترومانیەوە.
لە دوای جەنگی دووەمی جیهانیش، لە ساڵی ١٩٦٣دا، دوای تیرۆركردنی جۆن ئێف كەنەدی، لیندۆن جۆنسۆنی جێگری بوو بە سەرۆك.
هەروەها لە ١٩٦٨ ش ریچارد نیكسۆن پۆستی سەرۆكایەتی بەدەستهێنا دوای ئەوەی پێشتر وەك جێگری دوایت ئایزنهاوەر كاری كردبوو.
لە ماوەی ساڵی ١٩٧٤ دا جیراڵد فۆرد جێگەی ریچارد نیكسۆنی گرتەوە و دوای دەستلەكاركێشانەوەی وەك سەرۆكی ئەمریكا.
ساڵی ١٩٨٨ جۆرج دبلیو بوش پۆستی سەرۆكایەتی بەدەستهێنا دوای ئەوەی پێشتر جێگری رۆناڵد ریگان بوو.
دواین كەسیش كە پێشتر جێگری سەرۆكی ئەمریكا بووە و دواتر بوەتە سەرۆك، جۆ بایدن سەرۆكی ئێستای ئەمریكایە كە لە ساڵی ٢٠٢٠ پۆستەكەی وەرگرت.
لە ئێستاشدا پێشبینیەكان بەو ئاڕاستەیەن هاوشێوەی كەسانی پێش خۆی، كامالا هاریسیش ببێتە سەرۆكی ئەمریكا و ناوی بچێتە لیستی ناوی ئەو كەسانەی سەرەتا جێگر و دواتریش وەك سەرۆكی ئەمریكا كاریان كردووە.