كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆك وەزیران و وەفدی هەرێم كۆتاییهات
یەحیا
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٤٦
كۆبوونەوەی سەرۆك كۆمار لەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبارەی سەرژمێریی دانیشتوانەوە لە سەرۆكایەتی كۆمار كۆتایهات، سودانیش دڵنیایی بە كورد دا.
كۆبوونەوەكە لەسەر داوای كورد و بە هەوڵی د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار بەڕێوەچوو، كە تایبەت بوو بە سەرنج و تێبینیەكانی حكومەتی هەرێم لەبارەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و رێگریكردن لە گۆڕانكاری دیموگرافی بەتایبەت لە ناوچە جێناكۆكەكان.
هاوڕێ تۆفیق، بەرێوەبەری گشتی پەیوەندیی و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لەبارەی كۆبونەوەكەوە وتی، وەفدی هەرێم دوو داواكاری لەبارەی سەرژمێرییەوە خستەڕوو، لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانیش بەڵێن و دڵنیایی بە وەفدەكە داوە.
بەوتەی هاوڕێ تۆفیق، لە كۆبونەوەكەدا وەزیری پلاندانانی عیراق پێشنیازی بۆ وەفدەكەی هەرێم كردووە تیمی حكومەتی هەرێم بەشداری بەڕێوەبردنی پرۆسەكە بكات لە داتا سەنتەری وەزارەتەوە، لە هەمانكاتیشدا وەزارەتی پلاندان داواكارییەكی وەفدی هەرێمی رەتكردووەتەوە كە سەرژمێرییەكە بەشێوەی فۆرمیش بەرێوەبچێت.
كارەكانی ژمارەلێدان و گەمارۆسازی سەرژمێریی گشتیی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، بڕیارە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پرۆسەكە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.