خەڵاتەكانی بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "زوریخ" دابەشكرا
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
١١٥
بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "زیوریخ" به ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی بەشه جۆراوجۆرەكانی پێشبڕكێی فێستیڤاڵەكە و سینەماكارانی بەشداربوو و هۆگرانی هونەری سینەما له ئۆپێرا هاوسی شاری زۆریخ له وڵاتی سویسڕا بەڕێوەچوو.
بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "زیوریخ" به ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی بەشه جۆراوجۆرەكانی پێشبڕكێی فێستیڤاڵەكە و سینەماكارانی بەشداربوو و هۆگرانی هونەری سینەما له ئۆپێرا هاوسی شاری زۆریخ له وڵاتی سویسڕا بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی "پێشبڕكێی نێودەوڵەتی" فێستیڤاڵەكە بریتی بوون لە : "لی دێنیلز" دەرهێنەری ئەمەریكی ـ سەرۆكی لێژنەی دادوەران، خاتوو "سوهەیلا یەعقووب" ئەكتەر له وڵاتی سویسڕا، "جۆ ویلیامز" بەڕێوەبەریی وێنەگرتن له وڵاتی بەلژیكا، خاتوو "ئێوا پوشچینسكا" بەرهەمهێنەر له وڵاتی پۆڵەندا و هەروەها خاتوو "سووفیا دراسپێ" دەرهێنەر له وڵاتی كەنەداوە.
خەڵاتی "چاوی زێڕین"ی باشترین فیلمی فێستیڤاڵ بەخشرا به فیلمی "ئۆن بیكەمینگ جینیا فاوڵ" له دەرهێنانی "ڕۆنگانو نیونی" بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی بەریتانیا، ئیرلەندا و زامبیا.
خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی لێژنەی دادوەران بەخشرا بە فیلمی "بریف هیستری ئۆڤ ئە فامیڵی" له دەرهێنانی "جیانجی لیلن" بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی چین، فەڕەنسا، دانیماڕك و قەتەر.
خەڵاتی باشترین میوزیكی فیلم بەخشرا به "ئەحمەد سوروكو" ئاوازدانەری كەنەدی.
ژمارەیەك له ئەستێرەكانی سینەمای جیهانیش خەڵاتیان پێبەخشرا لەوانە:
كێت وینسلێت" خانمەئەكتەری ئەمەریكی ـ خەڵاتی "هێمای زێڕین" ی پێبەخشرا و ،"جود لاو" ئەكتەری بەریتانی ـ خەڵاتی "چاوی زێڕین"، "پامێلا ئەندێرسۆن" خانمەئەكتەری ئەمەریكی ـ كەنەدی خەڵاتی "چاوی زێڕین"، "ئالیسیا ڤیكەندێر" ئەكتەری سویدی ـ خەڵاتی "چاوی زێڕین"یان پێبەخشرا.
"كریستیان یۆنگێن" بەرپرسی هونەریی فێستیڤاڵی فیلمی "زۆریخ"سەبارەت به بیستەمین خولی ئەم ڕووداوه سینەماییه گوتی: لە بیستەمین ساڵڕۆژی فێستیڤاڵەكەدا هەر ڕۆژە و فیلمێكی گەورەمان نمایش كرد. ئاماژەیبەوەشكرد ئەم فێستیڤاڵه، كۆڕوكۆبونەوەیەكی ڕاستەقینەی سینەمایه، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر میوان و ئەستێرەی جیهانی بەڕێوەچوو كە سەلمێنەری ئەوەیە فێستیڤاڵی فیلمی "زۆریخ" له جیهانی پیشەسازیی فیلمدا پێگەیەكی گرنگی هەیه.