ھاووڵاتیانی ئەو گەڕەکانەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، زیاتر لە ١٠ ساڵە وەکو پێویست خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان بۆ نەکراوە.
لە کاتی سەردانەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ ئەو قەزایە بڕیاری دروستکردنی بەنداوی زەلانیشی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا لەلایەن کۆمپانیایەکی ئێرانیەوە دەست بەو پڕۆژەیە دەکرێت، بۆ گوژمەی یەکەمی بەنداوەکەش ٣ ملیار دینار تەرخان کراوە.