فێستیڤاڵەکە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و دەزگای فێستیڤاڵی شانۆیی کەرکوک بەسپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات و کەناڵی کەرکوک بەرێوەدەچێت.
لە فێستیڤاڵەکەشدا ١٤ کاری شانۆیی و چەند کۆڕ و سیمینارێک پێشکەش دەکرێن، خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە بەناوی خولی عەلی کەریم رێکخراوە وەک وەفایەک بۆ پەنجا ساڵ کاری ھونەرمەند عەلی کەریم لەبواری شانۆ و درامادا.
عەمید کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، پلانی ئەمنی پاراستنی کڵێساکانی شاری کەرکوک بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی کەرکوکەوە بەرێوەچوو و ھیچ گرفتێکی ئەمنی رووینەدا.
ھاوڵاتیان و گوندنشینانیش لە برادۆست دڵخۆشن بە بارینی بەفر و باران بەو پێیەی ساڵی ڕابردوو وشکەساڵی گرفتی کەمئاوی بۆ دروستکردن.
سەعدی ئەحمەد پیرە لێپرسراوی پێشووی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە رایگەیاند، گرنگە خوێنی تازە بێتە پێشەوە بۆ وەرگرتنی لێپرسراوێتی لە ناو یەکێتی.
پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی نوێی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتیش رایگەیاند، ھیوادارە لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدا بێت کە یەکێتی پێی دەسپێرێت.
ھاوڵاتیانیش دەڵێن، ئەو دوو دەروازەیە وەک دوو خوێنبەری سەرەکی ژیانی ھاوڵاتیانی ڕۆژئاڤای کوردستانن.
چالاکوانێکیش دەڵێت، ساڵانە پێنج ھەزار درەخت کە تەمەنیان لە نێوان یەک ساڵ بۆ ١٠٠ ساڵدایە لە سنووری پێنجوێن بۆ سوتاندن دەبڕدرێنەوە.