سەرۆک کۆماری عیراق کۆمەڵێک کتێبی بەنرخی پێشکەش به زانکۆی تکریت کرد
محەمەد رزگار
١٢ی ئازاری ٢٠٢٥
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، کۆمەڵێک کتێبی بەنرخ و سەرچاوەی توێژینەوەی ئەکادیمی پێشکەش بە زانکۆی تکریت کرد.
ئەمەش لەمیانەی سەردانێکی د.عەدنان ئیبراهیم شارەزا لە سەرۆکایەتی کۆمار هات دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ د. وعد مەحمود ڕەوف و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆکە.
د.عەدنان ئیبراهیم سڵاوی سەرۆک کۆمار د. لەتیف رەشیدی ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن لەخزمەتکردنی پرۆسەی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی لەولاتدا.
لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک کۆمار و پەرۆشی بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەی خوێندن لەزانکۆکاندا و دابینکردنی پێداویستییەکانی توێژەران و خوێندکاران.


