لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە؛ سەرۆک کۆمار لە بەغداد پێشوازی لە وەفدێکی پارێزگاکە كرد
٩ی ئازاری ٢٠٢٥
سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغداد پێشوازی لە وەفدی پارێزگای هەڵەبجە كرد و پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تاوتوێ كرا .
ئەمرۆ لە كۆشكی بەغداد، د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی لە وەفدی پارێزگای هەڵەبجە كرد و لە كۆبوونەوەكەدا پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و چەند بابەتێكی پەیوەست بە هەڵەبجە تاوتوێ كران .
ئەو وەفدە بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەغدادن و شەوی رابردووش لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبوونەوە.