د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ بەشداری لە دانیشتنی کردنەوەی لووتکەی بەپەلەی عەرەبی لە قاهیرە کرد بۆ تاوتوێکردنی پەرەسەندنەکانی کەرتی غەززە و خاکی فەلەستین.

لە کاتی گەیشتنی بۆ هۆڵی کۆنفرانس لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری عەرەبی میسر پێشوازی لێکرا و بەخێرهاتنی سەرۆک کۆماری کرد و سوپاسی خۆی دەربڕی بۆ قبووڵکردنی بانگهێشتەکە و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکە.

لە دانیشتنی کردنەوەکەدا فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مستەفا غالب مەخیف راوێژکاری سەرۆک کۆمار و باڵیۆزی کۆماری عێراق و نوێنەری هەمیشەیی لە کۆمکاری عەرەبی دکتۆر قحگان ئەلجەنابی یاوەری بوون .