بە بەشداری سەرۆك كۆماری عیراق لوتكەی نائاسایی عەرەبی لە قاهیرە لەبارەی غەززە بەڕێوەدەچێت و تیایدا، هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی لەسەر دوایین پێشهاتەكانی شەڕی غەززە دەخرێتەڕوو.

د.لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق لە پەراوێزی وتارێكەیدا، هەڵوێستی نەگۆڕی عیراقی بەرانبەر دۆسییەی گەلی فەڵەستین و بەدیهێنانی خواست و داوكارییەكانیان، لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین خستەڕوو.

د.لەتیف رەشید وتیشی: سیاسەتی ئیسرائیل بەرانبەر فەڵەستینییەكان تاوانی جەنگ و كۆمەڵكوژییە.

سەرۆک کۆماری ئەوەشی خستەڕوو،عیراق ئیدانەی راگرتنی كارەكانی ئاژانسی ئۆنروا لە غەززە و پلانی راگواستنی خەڵكەكەی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەكات، هەروەها، عیراق داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئیسرائیل دەكات بەزووترین كات بێنەدەنگ لەسەر پرۆژەكانی راگواستنی خەڵكی غەززە لەسەر خاكی خۆیان و بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوانە رایانبگرن.