سەرۆک کۆمار گەیشتە میسر بۆ بەشداریکردن لەکارەکانی لوتکەی نائاسایی عەرەبی
رەوەز
٣ی ئازاری ٢٠٢٥
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە، بەیاوەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، گەیشتە میسر بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی لوتکەی نائاسایی عەرەبی.
بەپێی سەرچاوە رەسمییەکان، کۆبوونەوەی نائاسایی سەرانی وڵاتانی عەرەبی بڕیارە سبەینێ لە قاهیرە دەستپێبکات و تایبەت دەبێت بە دواین پەرەسەندنەکانی کەرتی غەززە و خاکی فەلەستین.
شایانی باسە ژمارەیەک بەرپرسانی حکومەت و راوێژکار و کەسایەتییە سیاسییەکان، لەناویاندا جێگری سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی، یاوەری سەرۆک کۆمار دەکەن لەم سەردانەدا.
شایەنی ئاماژەپێدانە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە، ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای میسری پێشوازییان لە سەرۆک کۆمار کرد.