سەرۆک کۆماری عیراق سەردانی میسر دەکات
سام
٢ی ئازاری ٢٠٢٥
بڕیارە سبەینێ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق سەردانی میسر بکات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی پەلە.
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق و چەندین سەرکردەی دیکە، سەبارەت بە رەوشی غەززە بەشداری لە لوتکەی عەرەبی پەلە لە میسر دەکەن.
جێگەی ئاماژەیە، لەدوای لێدوانەکانی ترەمپ بۆ دابەشکردنی خەڵکی غەززە بەسەر ئوردن و میسر، ئەم لوتکەیە بەڕێوەدەچێت، هاوکات سەرۆک کۆماری عیراق لەمیانی دیدارەکەدا وتارێک پێشکەشدەکات.
هەر لە سەردانەکەیدا بۆ میسر، د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بڕیارە چەندین کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتان ئەنجام بدات.