د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، بە بۆنەی ساڵڕۆژی مامۆستایانی عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پیرۆزبایی گەرمیان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتن و باشیان بە ئاوات دەخوازین.

 دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار..

مامۆستایانی عیراق ئەمینداری ئەرک و پەیامی زانست و پەروەردە بون لە هەلومەرجی سەخت و  هەورازو نشێو کە وڵاتەکەمان رووبەڕووی بووەتەوە، بە وردبینی و راستگۆییەوە رۆڵی گرنگی خۆی راپەڕاندووە، ئەمڕۆش بەردەوامن لە ئەرکە بەرزەکانی خۆیان بۆ بنیاتنانی نەوەکانی داهاتوو.

پشتگیری خۆمان دوپات دەکەینەوە بۆ زامنکردنی ئەوەی کە مامۆستایان هەموو مافەکانیان پارێزراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە بەرزەکانیان .

ئەم بۆنەیە لە مامۆستایانی عیراق پیرۆز بێت.