سێیەمین كۆربەندی هەولێر  لە ژێر ناونیشانی نادڵنیایە كەڵەكبووەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەستیپێكرد و سەرۆك كۆمار لە كۆربەندەكەدا داوای هەماهەنگیی نێوان بەغداد و هەرێمی كوردستانی كرد . 
د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆاری عیراق لە میانی بەشداریكردنی لە سێیەمین كۆربەندی نادڵنیاییە كەڵەكەبوەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست كە ئەمرۆ لە هەولێر دەستیپێكرد وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند ، پێویستە حكومەت عیراق و هەرێم هەمانگی یەكتربین چونكە ئەوە لە بەرژەوەندی هەموانە، راشیگەیاند، عیراق توانای وەڵامدانەوەی هەیە بۆ هەر كارێك بەرانبەری بكرێت بەڵام هەمیشە دانوستانی دیبلۆماسی هەڵبژاردووە، وتیشی بە هەموو توانایانەوە پشتیوانی لە سوریای نوێ دەكەن كە مافی هەموو پێكهاتەكانی تیدا پارێزراوبێت.
سێهەمین كۆربەندی نادڵنیاییە كەڵەكەبوەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێت و سەركردەكانی عیراق و هەرێم و توركیا و سوریا و وڵاتانی ناوچەكە ئامادەی كۆربەندەكە دەبن .