د.لەتیف رەشیدسەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-2-2025 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ستیڤن چارڵز هیتچن باڵیۆزی شانشینی یەکگرتوو لە عیراق بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی. 
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پەرۆشی عیراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو و ویستی وڵات بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی بنیاتنەر بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی گەلانی عیراق و بریتانیا بکات.
هەروەها سەرۆک کۆمار رۆڵی باڵیۆز هیچن لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دووقۆڵیی بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوودا.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی بریتانیا خۆشحاڵی خۆی بە کارکردنی لە عیراق دەربڕی و ستایشی سەقامگیری و گەشەسەندنی ئەمنی عیراقی کرد لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و گەشەسەندن و هەوڵەکانی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.