د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق رۆژی پێنجشەممە 20 ی شوباتی 2025 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ژمارەیەک مەسیحی کلدانی و ئاشووری جالیەی عیراقی دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە فرەئایینی سەرچاوەی بەرزکردنەوەی ڕێزی هاوبەشە لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا، ئاماژەی بەوەدا کە خاڵە هاوبەشەکانی نێوان عیراقییەکان ڕەنگدانەوەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەیە لە عیراقدا بە درێژایی هەزاران ساڵ.

سەرۆک کۆمار ستایشی مەسیحییەکانی عیراق و رۆڵیانی کرد لەبنیاتنانی عیراق و یەکخستنی پێکهاتەی کۆمەلایەتی و ئاماژەی بەوەشکرد کە گرنگیدان بەبەرژەوەندییەکانی ئەو عیراقیانەی لەدەرەوەی وڵات دەژین یەکێکە لەئەولەویەتەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆیان .

لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سوپاسگوزاری خۆیان دەربڕی بۆ بایەخدان بە بارودۆخی عیراقییەکانی دانیشتووی ئەمەریکا و تەئکیدیان لەسەر پەرۆشییان کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دامودەزگا حکومییەکان پەیوەست بە لێهاتوویەکانیان لە بوارەکانی ئابووری و کەلتووری و تەکنەلۆژیا و خزمه ت به پرۆسەی گەشەپێدان له عێراق .