د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوباتی 2025 پێشانگەی نێودەوڵەتی پەرتوکی نەجەفی بە ئامادەبوونی پارێزگاری نەجەف، ئەندازیار یوسف کەناوی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا دکتۆر حوسێن عیساوی و ژمارەیەک لە بەرپرسان کردەوە.

سەرۆک کۆمار لەوتەیەکدا کە لەکردنەوەی رێوڕەسمەکەدا پێشکەشی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە شاری نەجەف پایتەختی زانست و ئەدەب و شاری زانایانە و لەسەر خاکەکەی ناوەندێکی زانستی دامەزراوە کەتەمەنی زیاتر لە هەزار ساڵە و خوێندنگەکانی زانایانی گەورە و نووسەرانی پێگەیاندوە و ئاماژەی بەوەشدا کە ئەنجامدانی ئەم بۆنەیە لەسەر خاکی نەجەف مانایەکی تایبەتی هەیە.

 

 ئەمەی خوارەوە دەقی وتاری بەڕێزیانە :

 

به ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

خوشکان و برایان

 سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت

 

ئەمڕۆ لە شاری پیرۆزی نەجەف، شاری زانست و زانایان کۆدەبینەوە، بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی پێشانگەی نێودەوڵەتی پەرتوکی نەجەف لە  چوارەهەمین چالاکیەکانیدا، ئەم پێشانگایە لەخولەکانی پێشوویدا بەشدارییەکی جەماوەری بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، شەرەفی ئەوەمان هەبوو کە سپۆنسەری چالاکیەکانی بکەین، و بەپەرۆشین لەم خولەیشدا سپۆنسەری بکەین، بەهۆی کاریگەرییە مرۆیی و کلتوورییەکانی لەسەر کۆمەڵگە.

شاری نەجەف پایتەختی زانستی و ئەدەبی و شاری زانایانە لەسەر خاکەکەی ئەو ناوەندە ئایینیە هاتەکایەوە کەتەمەنی زیاتر لە هەزار ساڵە، و خوێندنگەکانی گەورە زانایان و نووسەرانی پێگەیاندوە، لەم ڕوانگەیەوە پێمان وایە کەئەنجامدانی ئەم چالاکیە لەسەر خاکی نەجەف مانایەکی تایبەتی هەیە.

رژێمی پێشوو سەرنجی خستبوە سەر نەجەف، نەک بۆ چاودێری بەڵکو وەک دوژمنایەتیکردن و زۆریش هەوڵیدا بڵێسەی زانستی نەجەف بکوژێنێتەوە، لەڕێگای بەئامانجگرتنی زانایان و نووسەران و تەنانەت خوێنەرانی شارکە، بەڵام ئەم ئامانجگرتنە هاندەرێک بوو بۆ خەڵکی نەجەف بۆ ئەوەی ڕوو لە خوێندنەوە و نووسین بکەن، لەبەر ئەوەیە کەنەجەف هەر وەک چۆن هەموو عێراق بەملکەچ نەکردن مانەوە .

 سوپاسی بەرپرسیارانی ئەم چالاکییە زانستییە نوێبووەوە  دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەکیش دەخوازین کەشوێنپێی پێشینەکانیان لە هەڵگرتنی ئاڵای خوێندنەوە و ڕۆشنبیری و داهێناندا گرتوەتەبەر.

 

سڵاوی خوداتان لێ بێت.