سەرۆك کۆمار بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کەشوهەوا بەرەو ئازەربایجان بەڕێکەوت
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٦١
سەرۆك کۆماری عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە بەغدادی پایتەختی بەرەو کۆماری ئازەربایجان بەجێهێشت.
سەردانەکەی د.لەتیف رەشید سەرۆك کۆماری عیراق، لە وەڵامی بانگهێشتی رەسمیی ئیلهام حەیدەر عەلیێڤ سەرۆك کۆماری ئازەربایجانە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP29)، کە لە باکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.
لەو سەردانەدا، وەفدێکی حکومی و پەرلەمانی یاوەری سەرۆك کۆمار دەکات، کە پێکهاتووە لە د.فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و د. ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی، فالح خەزعەلی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەك لە لێپرسراو و راوێژکاران.