سەرۆک کۆماری عێراق لە پایتەختی قوبرس بە رێوڕەسمێکی رەسمی پێشوازی لێکرا
کوردسات نیوز
١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٣٧٧
لەسەر بانگھێشتی رەسمی نیکۆس خریستۆدۆلیدس سەرۆکی قوبرس، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەکۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لێکرا.
دواتر سەرۆک کۆماری عێراق تاجە گوڵینەی لەسەر پەیکەری یەکەمین سەرۆک کۆماری قوبرس ئەلقۆس ماکاریۆسی سێیەم دانا.
لەو سەردانەدا، بڕیارە سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ ھاوتا قوبرسییەکەی کۆببێتەوە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و قوبرس و رێگاکانی پەرەپێدانیان تاوتوێ بکەن، بە ئامانجی بەدیھێنانی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات.