سەرۆککۆمار بەبۆنەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران سەرەخۆشی لە سەرۆکی ھەرێم دەکات
کوردسات نیوز
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٧٧١
دەقی پرسەنامەکە...
برای بەڕێز نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی ئاگرکەوتنەوەکەی ناو باڵەخانەیەکی قەزای سۆران-مان پێگەیشت، بە ئازارێکی زۆرەوە چاودێری ئەنجامەکانی ئەو روداوە تراژیدیایە دەکەین.
ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی ئێوە و گەلەکەمان لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین، لەخودای گەورەش داواکارین سەبوری و ئارامی بە ھەمووان ببەخشێت.
ھەروەھا ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
إنا للە وإنا إلیە راجعون
سەرۆککۆمار
دکتۆر لەتیف جەمال رەشید