د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە چاوپێککەوتنێکی لە کەناڵی ئەلشەرق رایگەیاند، عێراق رێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا و ھاوپەیمانان کردووە بۆ ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی سنوردار و بەپێی رێککەوتنەکە جارێکی تر ھێزەکانی ئەمریکا ناگەڕینەوە بۆ عێراق.

وتیشی، دۆخی بەھای دینار باش دەبێت و چەند بڕیارێکیش بۆ جێگیرکردنی بەھای دینار و ھاوردەکردنی دۆلار لە رێگەی بانکەکانەوە دراوە.

سەرۆککۆمار راشیگەیاند، لەگەڵ ئێران و تورکیا لێکتێگەیشتنیان ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو و پلانی جێگرەوەشیان ھەیە.