د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق  بەبۆنەی ھاتنی جەژنی جەمای ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پیرۆزبایی لە رۆڵەکانی گەلی ئێزدی دەکەن بە بۆنەی جەژنی جەما و جەختیکردەوە لەسەر پێویستی دابینکردنی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆیان، دوای ئەو کردەوە تیرۆریستییە تاریکپەرستانەی کە کردنیە ئامانج.

ھەروەھا سەرۆککۆمار داوادەکات ھەموو ھەوڵێک لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بدرێت، بۆ پەلەکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بە سەلامەتی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە شەنگال.