لە میانی کۆبوونەوەەکەدا سەرۆککۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی پاراستنی کەلەپوری شارستانی و مێژوویی و کەلتووری وڵات، لەوانەش خۆشنووسی عەرەبی و جۆرەکانی، ئاماژەشیکرد بە گرنگی چەسپاندنی فرە کەلتووری هەموو پێکهاتەکان.

سەرۆککۆمار هانی پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەکانی دا بۆ پاراستنی هەماهەنگی نێوان خۆشنووسانی عەرەب و کورد لە ڕێگەی سازکردنی پێشانگە و کۆڕ و بەستنی کۆڕبەندی هاوبەش بۆ  نزیکبوونەوە و پەیوەندی و پێشخستنی هونەر و کەلتوور بە شێوەیەک دۆخی ئەم هونەرە باشتر بکات کە ڕەنگدانەوەی قووڵی هونەری و شارستانییەتی وڵاتە. 

هەروەها ئاماژەی بە پێویستی گرنگیدان بە وانەی دەستنوسی عەرەبیکرد لە هەموو ئاستەکانی خوێندندا، بەتایبەتی خوێندنی سەرەتایی، بۆ پەرەپێدانی کارامەیی خوێندکاران، جگە لە خول و وۆرکشۆپە تەکنیکییە ڕێکخراوەکان.

لای خۆشیانەوە ئەندامانی وەفدەکە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆککۆمار دەربڕی و خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری بەرێزیان نیشاندا و ستایشی ئەو پشتیوانیەی بەڕێزیان کرد بۆ فەرهەنگ و هونەر، هەروەها باسیان  لە کارو چالاکیی و ئامانجەکانیان کرد لە بوژاندنەوەی قوتابخانەی بەغدادی بۆ خۆشنووسی.

لەکۆتایی دیدارەکەدا، بەڕێزیان چاویکەوت بە بەرهەمی کۆمەڵەکەیان کە نووسینێکی قورئانی پیرۆز بوو لەلایەن(30) خۆشنووسەوە لەپارێزگا جۆراوجۆرەکانی عێراقەوە کێشرابوو وەک وەڵامدانەوەی هەوڵەکانی هێرشکردنە سەر قورئانی پیرۆز و بەڕێزیان ئەم کارە پیرۆزەی بەرزنرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و سەرۆکی کۆمەڵەکەیش تابلۆیەکی پێشکەش بە سەرۆک کرد کە گوزاشت لە یەکێک لە هونەرەکانی ڕێنووسی عەرەبی دەکات .