لە میانی دیدارەکەدا، سەرۆککۆمار جەختی لە پێویستی بەردەوامبوون لە ھەوڵەکان بۆ بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا کردەوە وەک فاکتەرێکی بنەڕەتی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دەستپێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان، و گەشەکردنی ژێرخانی ئابووری.

ھەروەھا سەرۆککۆمار ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە عێراق بەھرەمەندە لە ڕوی فاکتەرە ئابوری و جوگرافی و کلتووری و شارستانییەکان کە زۆر گرنگن بۆ سەرخستنی پڕۆژەکانی بەرھەمھێنان و وەبەرھێنان، وەک بنەمایەک بۆ گرنگی یەکخستنی ھەوڵەکانی یەکێتی سەندیکا پیشەییەکان و سەربەخۆییان و سود وەرگرتن لەو ھۆکارانە بۆ زیادکردنی خێرایی بەرھەمھێنان و پاڵپشتی کردنی حکومەت لە ھەوڵەکانی بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بۆ ھاوڵاتیان.

 سەرۆککۆمار باسی لە گرنگی ھاندان و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و فراوانکردنی بەشدارییەکانی بۆ پەرەپێدانی ئابووری و بەدیھێنانی گەشەسەندنی بەردەوام لە وڵاتدا کرد، و ئاماژەی بە پێویستی باشترکردنی بارودۆخی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان و ھەوڵدان بۆ باشترکردنی بژێویان و دەرکردنی یاسایەک کە گەرەنتی زەمینەی  کارکردنی گونجاویان بۆ بکات.

 لەلای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە پێداچوونەوەیان بە کارەکانی یەکێتی و سەندیکاکانی سەر بە یەکێتیەکە و ئەو گرفتانەی دێنە بەردەم کارەکانیان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ پێشنیارەکانی و پەرۆشی بەڕێزیان بۆ گرنگیدان بە چینی کرێکار بەرزنرخاند.