د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا  لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی چینی (شینخوا) ئاماژەی بەوەکرد، عێراق پێویستی پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانە، لەوانەش کۆمپانیا چینییەکان لە بوارەکانی بیناسازی، ژێرخانی ئابوری، کارەبا، ئاو، وزە و خزمەتگوزارییەکانی دیکە.

باسی لەوەشکردووە، پشتیوانیی لە نزیکبوونەوەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عەرەبستانی سعودیە دەکات و ستایشی ڕۆڵی چین و عێراقیشی دەکات لەو  بوارەدا، چونکە باوەڕیوایە ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوان وڵاتان باشتر خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات.

سەرۆک کۆماری عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی لە ھەموو ئەو پڕۆژانە دەکات کە بۆ پەرەپێدانی ژینگە پێشنیازکراون، چونکە گۆڕانکارییە گەورەکانی ژینگە، کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ و نەوەکانی داھاتوو دەبێت.