کۆبوونەوەکەدا سەرۆککۆمار جەختیکردەوە کە پێویستە ھەوڵی جدی بدرێت بۆ خزمەتکردن بە دەزگا و دامەزراوەکانی حکومەت و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان. 

سەرۆککۆمار داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کرد لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا، ھەروەھا پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێم و بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات بەھۆی ئەو کاریگەرییانەی لەسەر باشترکردنی خزمەتگوزاری و بارودۆخی ژیانی ھاونیشتمانیان ھەیەتی لەڕێگەی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابوری و پشتگیریکردن لە وەبەرھێنان و کەرتی تایبەت.

ھەروەھا سەرۆککۆمار باسی لە گرنگی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیھان و خستنەگەڕیان بۆ بەدیھێنانی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی لە وڵاتدا کرد، باسی لە قەیرانی ئاو کرد و ڕوونیکردەوە کە دۆسێی ئاو گرنگییەکی زۆری ھەیە و کاری جدییش دەکرێت بۆ پێکھێنانی ئەنجوومەنی باڵای ئاو بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست لە رێگەی ھەماھەنگی و ھاریکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ دەستەبەرکردنی پشکێکی دادپەروەرانە و گونجاو و پێویستی ئاو بۆ گەلی عێراق، جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی پەیڕەوکردنی شێوازی دڵۆپاندن و شێوازە مۆدێرنەکانی ئاودێری و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاو، بە تایبەت زیادەڕەوی لە گۆمی ماسی بێ مۆڵەتدا.

سەرۆککۆمار دوپاتیکردەوە لە گرنگی کارکردنی بەردەوام بۆ پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاساکان کە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کراون، بەتایبەتی پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی شاری ھەڵەبجە، پرۆژە یاسای ئەنجومەنی فیدراڵ، یاسای نەوت و گاز، و ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی فەرماندەیی سەورەی ھەڵوەشاوە.

 لە بەرامبەردا فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە باسی لە گرنگترین مەسەلە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان کرد و ھیوای خواست کە چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئەم پرسانە بدۆزرێتەوە.

ھەروەھا ئامادەبووان باسیان لە پێویستی درێژەدان بە دیالۆگی بونیادنەر و کاریگەر کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور و یاسا، بە شێوەیەک کە مافی ھەموو ھاووڵاتیان زامن بکات و خواستەکانیان بەدیبێت.