لەمیانەی پێشوازیکردنی سەرۆککۆمار لە نەسیر مەمەدۆڤ باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق، کە تێیدا سەرۆک عەلیێڤ داوەتنامەیەکی ئاراستەی سەرۆککۆمار کرد بۆ سەردانکردنی ئازەربایجان و لە پەیامەکەیدا دوپاتیکردوەتەوە کۆبونەوە و دانوستانەکان کە ئەنجامی دەدەین لە میانەی سەردانەکەدا، کاریگەریان دەبێ لەسەر بەھێزکردن و قوڵترکردنی ھاریکاری بۆ ھێنانە کایەی ھەلی ھاوبەشی نوێ بۆ ھەردو وڵات . 

سەرۆککۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو داوەتنامە بەڕێزە نیشاندا و دوپاتیکردەوە کە لە نزیکترین دەرفەتدا جێ بەجێی دەکات.

ھەر لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆککۆمار، باسی لە پێویستی  فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری ھاوبەش لە بوارەکانی ئابووری، وەبەرھێنان، گەشتیاری و وزە لە پێناو بەدیھێنانی بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵاتدا کرد.

لە بەرامبەردا باڵیۆز، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆککۆمار دەربڕی و جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پەرەپێدانی ئاسۆی ھاریکاری بە شێوەیەک کە خواست و ویستی گەلانی عێراق و ئازەربایجان بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بەدەست بھێنێت.