لە سەرەتای کۆبوونەوکەدا، وەزیری یەمەنی، سڵاو و پێزانینی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی یەمەن، ڕەشاد محمد عەلیمی، بە د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆمار گەیاند.

هەر لە کۆووبەوەکەدا ، سەرۆککۆمار دووپاتیکردەوە کە عێراق پشتیوانی لەو هەوڵانە دەکات کە بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری برا یەمەنییەکان دراون، ئاماژەشیکرد بە پێویستی ڕەچاوکردنی دیالۆگی سیاسی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە زامنی پێشخستنی ئاشتی بۆ گەلی یەمەن بکات، کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

لای خۆیەوە، وەزیری یەمەنی ، خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆک کۆمار دەربڕی و ستایشی پاڵپشتی عێراقیشی کرد  بۆ ئاسایش و سەقامگیریی یەمەن و جەختیکردەوە لە کارکردن لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە عێراق بۆ کاراکردنی لیژنە هاوبەشە وەزارییەکان.

هەروەها وەزیری دەرەوەی یەمەن ئاماژەی بەوەدا کە دۆخەکە لە یەمەن ئارامە، هەوڵەکانیش بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ئارادایە و دەستپێشخە رییش هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەوڵەکانی ئاشتی و لە ئێستاشدا دانوستانەکان لە ئارادان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە خزمەت بە یەمەن و یەمەنییەکان بکات.