سەرۆک کۆمار، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨-٦-٢٠٢٣ لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە وەفدێک کە نوێنەرایەتی ھاوڵاتیانی پێکھاتەی شەبەک دەکەن.

لەدیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختی لەوەکردەوە، ھاوڵاتییان یەکسانن لە مافدا ودەبێت پێوەری کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو  رەچاوبکرێت بەبێ ھیچ جیاکارییەک لەنێوان ھاوڵاتیاندا، ئاماژەشی بەوەدا  شەبەکیش پێکھاتەیەکی گرنگە و ڕۆڵەکانی ھاوشانی پێکھاتەکانی دیکە بەشدارییان کردووە لە پرۆسەی بونیادنانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی جۆراوجۆرەکاندا.

ھەروەھا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی پەسەندکردنی بودجە کرد بۆ ئەوەی دەستبکرێت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ گەلەکەمان و وەگەڕخستنەوەی ژێرخانی ئابووری و جێبەجێکردنی پڕۆژە گرنگەکان کە کاریگەری ئەرێنییان دەبێت لەسەر ژیانی ھاوڵاتیان.

سەرۆک کۆمار باسی لە باشترین بەکارھێنانی ئاو کرد لە وەرزە کشتوکاڵییەکاندا و جەختی لە بەکارنەھێنانی کۆگای ستراتیژی ئاو کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە بە بەردەوامی بەنداوی موسڵ نۆژەن بکرێتەوە و بەنداوەکە لە ئاو بەتاڵ نەکرێت . 

سەرۆک ھەروەھا باسی لە کێشەی ئاوارەکان و بارودۆخی تراژیدییان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئازاری ڕاستەقینەی ئاوارەکان لە کەمپەکاندایە و پێویستە دۆسیەکانیان چارەسەر بکرێن و بگەڕێنرێنەوە بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان دوای نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ گەڕانەوەیان.

لەبەرامبەردا، شاندی شەباک سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و ھەڵوێستەکانی بەڕێزیشیان لە داواکانی و پشتگیریکردنی لە پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی، لەگەڵ زامنکردنی مافەکانی عێراقییەکان بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە، ھاوکات متمانەیان بەسەرۆک کۆمار دوپاتکردەوە  لە پاراستنی پێکھاتەی کۆمەڵایەتی و ھەمەچەشنی لە عێراقدا. ھەروەھا شاندەکە ڕونکردنەوەیەکیان سەبارت بە بارودۆخی شەبەک لەوڵات و پێشنیارێکی کۆمەڵایەتییان سەبارەت بە پەرەپێدان لە ھەندێک جومگەی گرنگدا پێشکەش کرد.

ئەندامانی شاندەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە دۆخی دەشتی نەینەوا و ناوچەکانی موسڵ جێگیرن لەڕوی ئاسایشەوە باش و پارێزراون و جەختیان لەنەبوونی خزمەتگوزاری پێویست کردەوە  بۆ ھاوڵاتیان و ھیوایان خواست کە  کار بۆ چارەسەرکردنیان بکرێت.