دەقی پیرۆزباییەکەی سەرۆککۆمار.... 

بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ڕۆژنامەنووسانی عێراق و جیھان دەکەین، ھیوای داھێنان و پێشکەوتن بۆ ھەمووان دەخوازین لە ئەنجامدانی پەیامی شکۆداری میدیاییدا.

لەم بۆنەیەدا پێویستی دابینکردنی کەشیکی گونجاو وەبیردەھێنینەوەی بۆ بیری میدیای ئازاد و بەرپرسیار، بۆ گەیشتن بەئامانجە باڵاکان لە چارە سەرکردنی ئەو کێشانەی کە کۆمەڵگەکانمان تووشی ھاتوون، ئەمەش پێویستی بە ھەوڵی بونیادنەرانەی ھاوبەش ھەیە بۆ دروستکردنی کەشێکی کەلتووری و میدیایی کە نەرێنییەکان دەستنیشان بکات و چارەسەریش بخاتەڕوو  وگوزارشتیش لەئەرێنییەکان بە بێلایەنانە بکات .

رەخساندنی ئازادی بەرپرسیارانە بۆ خستنەڕووی بۆچوون و بیروڕاکانی  ڕۆژنامەنووسان و ڕۆڵ گێڕانی خۆیان بەبێ سنووردارکردن و چاودێرکردن، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونە بە پرەنسیپ و بنەماکانی دیموکراسی کە ڕۆژنامەنووسان بەدرێژایی ساڵان قوربانییەکی زۆریان بۆ داوە و لە ھەمان کاتدا پێویستە کاریگەریی نەرێنی میدیایی کەم بکرێتەوە و لەسەر ڕێبازی کۆمەڵەگەکەمان و خستنەڕووی ڕاستییەکان و ڕووداوەکاندا ھەنگاو بنێت، ھەروەھا، پێویستە پابەندبوون بە پیشەیی و بابەتییانە لەگواستنەوەی ڕوداوەکاندا ڕەچاو بکرێت، ھاوکات داوای پەسەندکردنی یاسایەک دەکەین کە پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران بکات لەو فشارانەی کە رووبەروویان دەبنەوە و پشتیوانیان بکەین بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارای خۆیان بگێڕن لە بونیادنانی کۆمەڵگە و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییەکەیدا.

بە ستایش و رێزەوە.. سڵاو لە شەھیدانی ڕۆژنامەگەری کە لە گەیاندنی ڕاستی و ھەڵوێستی ڕاستی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و نادادپەروەری و ستەمکاری و کۆیلایەتیدا قوربانیاندا و ھەڵوێستی بوێرانەیان نیشاندا، ئاواتەخوازین ھەموو ڕاگەیاندنکاران بەردەوام بن لە ڕێبازی نیشتمانی خۆیان لە چەسپاندنی ڕۆڵی میدیا و بەھێزکردنی ھاودەنگی و پەیوەندی و پێکەوەژیانی نێوان گەلەکەمان.
ھەمو ساڵێک ڕۆژنامەنووسان لە ئاشتی و ئارامی بەختەوەریدا بن. 

د.لەتیف ڕەشید
سەرۆککۆمار