د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق بەیاوەری خانمی یەکەم و وەزیری دەرەوە و وەزیری کارەبا و سەرچاوە ئاوییەکان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمان عێراق و سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران، خاکی عێراقییان بەجێھێشت و بەرەو تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێکەوتن.

ئەم سەردانەی سەرۆککۆمار لەسەر بانگھێشتنامەی فەرمی سەرۆککۆماری ئێرانە و پرسی ئاڵگۆری بازرگانی و وزە و پیوەندیەکانی نێوان ھەردوو وڵات و پرسی ئاو و رەوشی سیاسی ناوچەکەو جیھان بەگشتی تاوتوێ دەکرێت.

هاوکات لەم سەردانەشدا سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری زنجیرەیەک دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات کە گرنگترینیان لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران و رابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران دەبێت.