سەرۆککۆمار، لەوتارەکەیدا پیرۆزباییکرد لە سەرکردە و جەماوەری ڕێکخراوی بەدر و ستایشی ئەو قوربانییە مەزنانەی خەباتگێڕانی  ڕێکخراوەکە و شەھیدانی عێراق پێشکەشیان کرد  لە پێناوی ئامانجە نیشتمانییە باڵاکاندا بە درێژایی ساڵانی خەباتی دژ بە دیکتاتۆری.

سەرۆککۆمار جەختی کردەوە، لە گرنگی کاری جددی کە یارمەتی عێراقییەکان دەدات لە بونیادنانی ڕاستەقینەی دەوڵەتێکی  خاوەن سەروەری کە دامەزراوەکانی ھێز و توانای تەواویان ھەبێت بۆ زاڵبون بەسەر قەیرانەکان و وڵاتەکەمان لە مەترسییەکانی تیرۆر ڕزگار بکەن و ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان پێویستی بە ھەوڵی چڕ ھەموو ھەیە ، خەڵکیش چاوەڕوانی ئەوە لە دەسەڵاتە جۆراوجۆرەکانیان دەکەن.


دەقی وتارەکەی سەرۆک کۆمار:


بەناوی خودای گەورە و میھرەبان

 بەڕێزان ئامادەبوونی ئازیز

 سڵاو و ستایشی پەروەردگاری مەزنتان لێ بێت

 جێگای شانازییە کە ئەمڕۆ لێرەین، لە بۆنەیەکی وادا، کە کە ھاوزەمانە لەگەڵ ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدر، ڕێکخراوێک کە بە تێکۆشان و خەباتی لەدژی دیکتاتۆریەت شانبەشانی پێکھاتە نیشتمانی و ئیسلامییە کانی دیکە، خەباتی کردووە، بۆ بەدیھێنانی ئازادی و شکۆمەندی و دیموکراسی بۆ گەلەکەمان و وڵاتەکەمان.

 لەکاتێکدا گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی برایانی ڕێکخراوی بەدر و سەرکردە و جەماوەرەکەی دەکەین بەم بۆنەیەوە، ستایشی ئەو قوربانییە مەزنانە دەکەین کە خەباتکارانی ڕێکخراوەکە و شەھیدانی عێراق بە گشتی لە پێناوی ئامانجە بەرزە نیشتمانییەکان لەساڵانی خەبات دژی دیکتاتۆر ییەت پێشکەشیان کردوە، ھەروەھا بە شانازییەوە ڕۆڵی ڕێکخراوەکە بەرز دەنرخێنین لە پرۆسەی بونیادنانی سیاسیی ئاشتیانە، لەدوای لەناوچونی دیکتاتۆرییەت و بونیادنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی دیموکراتی. 

  بەم بۆنەیەوە جەخت دەکەینەوە لە گرنگی چاکسازی و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی پرۆسەی سیاسی لەڕێگەی کاری جددی کە یارمەتی عێراقییەکان دەدات لە بونیادنانی ڕاستەقینەی دەوڵەتێکی  خاوەن سەروەری کە دامەزراوەکانی ھێز و توانای تەواویان ھەبێت لە تێپەڕاندنی قەیرانەکان، و وڵاتەکەمان لە مەترسییەکان و تیرۆر بپارێزن لە پێناوی سەقامگیری ئابووری لە بەرژەوەندی گەلەکەمان و وڵاتەکەمان.

 ئامانجی گرنگ چەسپاندنی ئاسایشە، کەبەبێ ئەو ھیچ سەقامگیری و پێشکەوتنێک بەدی نایەت.

 خوشکان و برایان.

 بەم بۆنەیەوە دوپاتی دەکەینەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی کاری ھاوبەشی نێوان ھێزە سەرەکییەکانی پەرلەمان پێویستی بە ھەوڵێکی ھاوبەشە کەیارمەتیدەر دەبێت بۆ ھەوڵدان بەگەیشتن بە کۆمەڵێک یاسای بنەڕەتی، کە بەشێکیان یارمەتیدەرن لە بەھێزکردنی ئابووری نیشتمانی، کە ڕووبە ڕووی ئاڵنگاریەکان و ھاوکات لەگەڵ قەیرانی کەشوھەوا و ئەو ئاستەنگانەی دەوروبەرمان کە قورساییان خستۆتە سەر بەرپرسیارێتی کارەکانی دەوڵەت و پابەند بوونەکانی.

 ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان پێویستی بەوەیە کە ئێمە ئەو ئاراستانە ڕەت بکەینەوە کە خەڵک لە دەسەڵاتە جۆراوجۆرەکانیان چاوەڕێی دەکەن و ھیچی ترمان لێ چاوەڕێ نەکرێ جگە لە بەھێزکردنی کاری ھاوبەش و نزیککردنەوەی دیدگاکان لە ھەموو ئاستێک کە کاریگەری لەسەر بەرژەوەندییەکانی وڵات و پێداویستییەکانی خەڵک دەبێت.

 جارێکی تر پیرۆزبایی خۆم ائاراستەی برایانی (بەدر) دەکەم، ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم ھاوشانی ھێزەکانی تری گەلەکەمان لە پێناو عێراق و ھاونیشتمانیانی بەگشتی.

 سڵاوی خوداتان لێ بێت