سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە
ئایار
٩ی ئازاری ٢٠٢٣
٤٣٥
د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، باسیان لە دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم پلان و بەرنامەکانی حکومەت کرد.
سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران، باسیان لە گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق کردەوە، ئەوەش بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیان.