لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆمار ڕۆڵی حزبی شیوعی لە چوارچێوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی بۆ بەرقەرارکردنی دیموکراسی و تێپەڕاندنی قۆناغی ستەمکاری و بنیاتنانەوە و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی بەرزنرخاند.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی پێشھاتەکانی وڵاتەوە ئاڵوگۆڕ کرا، کە تیایدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی ھەوڵەکان بە ئامانجی چەسپاندنی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی کە عێراق بەخۆیەوە بینیوە، ھەروەھا پاڵپشتیکردنی ھەنگاوەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆی بە ئامانجی باشترکردنی ژیان و دۆخی خزمەتگوزاری ھاوڵاتیان و بەدیھێنانی خواست و ویستەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە و شکۆمەند.

لە بەرامبەردا سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سەرۆک کۆمار کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.