لە دیدارەکەدا ، سەرۆک کۆمار باسی لە سەردانەکانی بۆ پارێزگاکانی بەسرە و نەینەوا کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە بارودۆخی ئەو پارێزگایانە لە ڕووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە و بەدواداچوونکردن بۆ ئەو دەستکەوتانەی کە لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری و زانکۆ و دادگا و ڕێگاوبان و پردەکان بەدەست ھاتوون .
 
سەرۆک کۆمار  ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی کە حکومەت پلانی لەبەردەستدایە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی دۆخی ئەمنی و ئابووری، ئەویش  لە رێگەی پاڵپشتیکردنی وەبەرھێنان و کەرتی تایبەت، ھەروەھا دەرکردنی قانون و ئاسانکاریکردنی پێویست بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە پەرەپێدانی ژێرخان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە ھاوڵاتیان.
 
 سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە سەر پێویستی درێژەدان بە ھەوڵەکان بۆ ڕەخساندنی ھەلومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و کۆتای ھێنان بە دۆسییەی ئاوارەبون لە زووترین کاتدا، ئەویش بەھۆی ئەو بارودۆخە خراپەی کە ئاوارەکان تێیدا دەژین.
 
 لای خۆیەوە باڵیۆزی بریتانیا پابەندبوونی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ویستی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ھاریکاری و دۆستایەتی لە بوارە جیاجیاکاندا، ھەروەھا پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە.