لەکۆبوونەوەکەدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە پێشھاتە سیاسییەکانی وڵات، ھەروەھا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەت بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەی کاری خۆی بە باشترین شێوە جێبەجێ بکات، کە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی و دابینکردنی پێویستی ھاوڵاتیانە.

لەو چوارچێوەیەدا ھەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی بەپەلەکردن لە پەسەندکردنی بودجە بۆ ئەوەی پەلەبکرێت لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی کە یارمەتیدەردەبن لە پاڵپشتیکردنی ئابووری و بەھێزکردنی ژێرخانی وڵات.

سەرۆک کۆمار باسی لە سەردانەکەی کرد بۆ پارێزگای نەینەوا و وردەکاری روونکردەوە لەبارەی ھەلومەرج و دۆخ و پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان لە پێناو کەمکردنەوەی ئازار و نەھامەتی ھاونیشتمانیان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.