د. لەتیف رەشید لە پەیامەکەیدا  پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی فەرماندە  و سەربازانی سوپا کردووە کە ھاوشانی یەکەکانی تری ھێزە چەکدارەکان، بەشدارییان لە دروستکردنی داستانی قارەمانێتی و سەرکەوتنە گەورەکەدا کرد بەسەر تیرۆردا.

راشیگەیاندوە،  قوربانیدانی سوپا و تەواوی ھێزە چەکدارەکان، ھەر لە پۆلیسی فیدراڵی و دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، ئەو مەشخەڵانە بوون کە ڕێگایان ڕۆشنکردەوە و شکۆمەندی نەتەوەیییان پاراست و سەری عێراقییەکانیان بەرزکردەوە.

سەرۆک کۆمار پەرۆشی خۆی دووپاتکردۆتەوە بۆ چەسپاندنی بەھاکانی پیشەیی سەربازی و چەسپاندنی پرەنسیپە پیشەییەکانی سوپایەکی بوێر و دڵسۆز بۆ گەل و قوربانیدانەکانی لە پێناو وڵاتدا.