لە رۆژی جیھانی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا جەختی کردەوە لەسەر بەرپرسیارێتی ھەماھەنگی نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ بەھێزکردنی دەزگاکانی چاودێری و دادوەری، لەپێناو ریشەکێشکردنی گەندەڵی، کە دیاردەیەکی مەترسیدارە و کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر گەشەی ئابوری.

دەشڵێت، بۆ ئەم مەبەستە دەرکردنی یاسا گرنگ و پێویستە، لەپێناو پتەوکردنی ئابوری نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. 

ھاوکات محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ئەولەویاتی حکومەتە، چونکە ھۆکاری یەکەمە بۆ شکستی دەوڵەت لە بە ئەنجامگەیاندنی ئەرکەکانی. جەختیشی کردەوە لە ھەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان و دەستگیرکردنی داواکراوان